English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ فه‌رمانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت هەزاران مووچەخۆر خانەنشین دەکرێن
2022-09-27 [03:07 AM]

ZNA- هەولێر


بە فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بە خانەنشینکردنی 2 ھەزار و 61 ئه‌فسه‌ر و پله‌داری فەرماندەیی ھێزەکانی 80ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه‌.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاویكردەوە: "لە پێناو ھێنانەدی دادپەروەری لە رێکخستنی ریزەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان پەیوەست بە بابەتی بەرزکردنەوەی پلەی سەربازی و خانەنشین کردنی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، ولە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار درا بە خانەنشین کردنی 2 ھەزار و 61 ئه‌فسه‌ر و پله‌داری فەرماندەیی ھێزەکانی 80ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه‌".

ئاماژەی بەوەش داوە: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ستایشی رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکان دەکات و خەبات و ماندوو بوونیان بەرز دەنرخێنێت، ھەروەھا کار دەکات بۆ رێکخستنەوەی تەواوی ھێزەکان لە چوارچێوەی ھێزێکی تۆکمە و رێکخراو لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و بەرگری کردن لەو دەستکەوتانەی کە بە خوێنی ھەزاران شەھید بە دەستھاتوون"





ئەم هەواڵە 1177جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad