ZNA- هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە 28-9-2022، كاتژمێر 1 ی دوای نیوەڕۆ دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت و دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی دەخرێتە دەنگدانەوە.
رۆژی 26 ی ئەم مانگە فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە رۆژی چوارشەممە 28ی ئەیلوول، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجام دەدرێت.
راشیگەیاندبوو، کارنامەی دانیشتنەکەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەران، دوو بڕگە لەخۆدەگرێت، یەکەمیان تایبەتە بەدەنگدان لەسەر "دەستلەکارکێشانەوەی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی و دووەمیشیان ھەڵبژاردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران باسی لەوەش کردبوو کە دانیشتنەکەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەران، کاتژمێر 1 دوای نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.
ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە |