English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتى نەوتى عێراق ئامارى کۆتایی هەناردە و داهاتى نەوتى بۆ مانگى 9ی راگەیاند
2022-09-30 [09:06 AM]

ZNA:هەولێر


وەزارەتى نەوتى عێراق ئامارى کۆتایی هەناردە و داهاتى نەوتى بۆ مانگى ئابی 2022 راگەیاند، کە 101 ملیۆن و 859 هەزار و 528 بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و داهاتەکەشى نۆ ملیار و 688 ملیۆن و 903 هەزار دۆلار بووە.
 
29ى ئەیلوولى 2022، وەزارەتى نەوتى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوە داوە، بەگوێرەى ئامارى کۆتایی کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ) بۆ مانگى ئاب 100 ملیۆن و 750 هەزار بەرمیل نەوت لەو مانگەدا لە کێڵگەکانى نەوتى ناوەڕاست و باشوورى عێراقەوە هەناردەکراون و یەک ملیۆن و 109 هەزار و 528 بەرملیل نەوت لە کێڵگەکانى نەوتى کەرکووک بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیاوە هەناردە کراون.
 
بەگوێرەى ئامارەکە تێکڕاى نرخى یەک بەرمیل نەوت لەو مانگەدا 95 دۆلار و 12 سەنت بووە و لەلایەن 32 کۆمپانیاوە نەوتى هەناردەکراوى عێراق گوێزراونەتەوە. 
    
عەلا یاسری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی نیشتمانی -سۆمۆ- بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی ئاب، داهاتی دارایی عێراق لە فرۆشی نەوت نزیکەی 82 ملیار دۆلارە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش کاریگەریی گەورەی هەبووە لەسەر زیادبوونی داهات.





ئەم هەواڵە 1711جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad