ZNA - هەولێر لە یاریەکانی گەڕی هەشتی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن و بایەر لیڤەرکوزن لەسەر یاریگای ئەلیانز ئارێنا، رووبەڕووی یەکدی بوونەوە.
لە ئەنجامدا بایرن یارییەکەی بە ئەنجامی 4-0 لە میوانەکەی بردەوە.
لە نیوەی یەکەمدا بایرن میونشن بەتەواوی کۆنترۆڵی یاریگە و یارییەکەی کردبوو، هەرزوو دەستیان بە گۆڵکردن کرد و هەریەکە لە لیرۆی سانێ لە خولەکی 3 و جەمال موسیالا لە خولەکی 17ـدا بایرنی کردە خاوەنی گۆڵی دووەم.
دواتر هەریەک لە مانێ و مولەر لە خولەکی 39 و 84 دوو گۆڵی تر بۆ باڤاریەکانی تۆمارکردەوە.
بەم سەرکەوتنە، بایرن میونشن بووە خاوەنی 15 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیی خولەکە، بایرن لیڤەرکوزن تەنیا 5 خاڵی هەیە و پلەی 16ـی ریزبەندییەکەی گرتووە.
ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە |