ZNA - ههولێر
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی کردەوە، 12 تیرۆریستیی داواکراویان دەستگیر کردووە لە هەردوو پارێزگای نەینەواو کەرکووک.
لە راگەیەنراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی کردۆتەوە، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکانیان مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە کەرکووک پرۆسەیەکیان ئەنجام دا لە چەند ناوچەیەکی پارێزگاکە و توانیان 7 ئەندامی رێکخراوی داعش دەستگیر بکەن کە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواکراو بوون و هێرشی تیرۆریستیان ئەنجام داوە دژی هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین و کەرکووک.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی راشیگەیاندووە، مەفرەزەکانیان لە پارێزگای نەینەوا بەپێی هەوڵەکانی دەزگای هەواڵگری 5 ئەندامی رێکخراوی داعشیان دەستگیر کردووە کە لەنێوانیاندا سەرکردەیەکی دیاری داعشی تیادایە کە کاری راهێنان بووە بە چەکدارانی داعش، دوای وەرگرتنی وتەکانیان رەوانەی لایەنی دادوەریی کراون.
ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە |