English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندانەكانی بەغدا گرژی تێكەوت
2022-10-01 [11:15 AM]

ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ لە بەغدا خۆپیشاندانی تشرینییەکان و لایەنگرانی سەدر دەستیپێکرد و لە خۆپیشاندانەکەدا بەهۆی دروستبوونی گرژییەوە تاوەکو ئێستا ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربوون.

 

خۆپێشاندەران هەر لەگەڵ گەیشتنیان بە گۆڕەپانی تەحریر دەستیان بە گوتنەوەی درووشم کرد، هێزێکی زۆری ئەمنیش بڵاوەی پێکراوە بۆ ئەوەی رێگری لە پەڕینەوەی خۆپێشاندەران بۆ ناو ناوچەی سەوز لە رێگەی هەردوو پردی کۆماری و سنەکەوە بکات.

هەر لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا بەهۆی دروستبوونی گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا، ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربوون، کە هێشتا نازانرێت ژمارەیان چەندە.

ئەمڕۆ شەممە  1ی تشرینی یەکەم، ساڵیادی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی تشرینە، کە لە ساڵی 2019 دا لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراقدا دەستیپێکرد و تیایدا 740 کەس کوژران و زیاتر لە 17 هەزار کەس برینداربوون.

 





ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad