ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی پلە یەکی فەڕەنسا یانەی پاریس سان جێرمان لەناو یاریگای خۆی میوانداری یانەی نیسی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەشی بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
گۆڵەکانی پاریس هەریەکە لە لیۆنێل مێسی لە خولەکی 28 بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ هەروەها ئیمباپێ لە خولەکی 83 تۆماریانکرد،
تاکە گۆڵی یانەی نیس یاریزان لاپورد لە خولەکی 47 تۆمارکرد.
بەو بردنەوەیەش پاریس سان جێرمان خاڵەکانی گەیاندە 25 خاڵ و لە پێشەنگدایە و نیسیش بە هەشت خاڵەوە 13 یەمە.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |