ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مایۆرکا میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی بارسا یاریەکەشی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لێبردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
تاکە گۆڵی یاریەکەش لە خولەکی 20ی تایمی یەکەم یاریزان ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی تۆماریکرد.
بەو ئەنجامەش یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا و ڕیاڵ مایۆرکاش لە پلەی 10یەمە بە کۆکردنەوەی 8 خاڵ.
ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە |