English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: نەوەی نوێ لە نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان راستگۆ نەبوو
2022-10-02 [07:55 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەستیپێکردووە و ماوەی هەفتەیەک مۆڵەت بە نەوەی نوێ درا، بەڵام راستگۆ نەبوون و نەهاتنە پێشەوە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە 2/10/2022 تیمەکانی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە پارێزگای سلێمانی، لەکارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەستبەکاربوون.  ئەنجامدانی پڕۆژەکە دوای ئەوە دێت، پێشتر لەسەر داوای دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن وەزارەتی دارایی لە 22/6/2022 رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی بڕی (187.828.000) سەدو هەشتاو حەوت ملیۆن و هەشتسەدو بیست و هەشت هەزار دینار دەربڕی، بۆ پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان.

لە بەشێکی راگەیەندراوی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە هاتووە: "ئەوە بۆ هاووڵاتیان رووندەکەینەوە، دوای ئەوەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان نووسراویان ئاراستەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کرد، بۆ کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە، وەک وەزارەت وەڵامیان درایەوە کە ئەگەر جددین و بەڕاستیانە با بێن کارەکە بکەن و ماوەی هەفتەیەک مۆڵەتیان پێدرا، بەڵام راستگۆ نەبوون و نەهاتنە پێشەوەو کارەکەیان نەکردو لەسەر بەڵێنی خۆیان نەبوون، تەنها نمایش و بانگەشەیەکی راگەیاندنیان بەڕێوەبردم بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵک".

ئەوەشخراوەتەڕوو: "لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی رێگای ناوتاق لە دەربەندیخان دەستپێدەکات، بۆ ئەوەی تاوەکو دروستکردن و تەواوبونی تونێلی دوەمی دەربەندیخان وەک رێگایەکی جێگرەوە هاووڵاتیان سودی لێ ببینن".





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad