ZNA - هەولێر
لە یاریەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس میوانداری بۆلۆنیای کرد.
لە ئەنجامدا یانەی خانمە پیرەکە توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بۆلۆنیا بباتەوە.
گۆڵەکانی یاریەکەش هەریەکە لە یاریزانان کوستیچ، ڤلاهۆڤیچ و میلیک لە خولەکەکانی 24، 59 و 62 دا تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامەش یانەی یۆڤی بەکۆکردنەوەی 13 خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە و بۆلۆنیاش تەنیا 6 خاڵی هەیە و لە پلەی 17دا دێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad