ZNA - هەولێر لە دوا یاریی ئەمشەوی خولی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری ئۆساسۆنای کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بەیەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.
هەر سەرەتای یاریەکە بە بەهێزی دەستیپێکرد و هەردوولا بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بۆ گۆڵ تۆمارکردن، تاکۆ لە خولەکی 42 ڕیاڵی خاوەن یاریگا بە گۆڵێکی ڤینیسیۆس جۆنیۆر پێشکەوت و تایمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتایهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 50 کیکی گارسیا گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەکەی تۆمارکردەوە، لە خولەکی 78 یاریزانی یانەی ئۆساسۆنا بەکارتی سوور کرایە دەرەوە و لێدانی سزا بۆ یانەی شاهانە هەژمارکرا،
بەڵام کاپتن و ئەستێرەی ئەو یانەیە، کەریم بنزیما سەرکەوتوو نەبوو لە گۆڵ تۆمارکردن و ئەمجارە نەیتوانی سێ خاڵ بۆ یانەکەی بەدەست بهێنێت.
دوای تەواوبوونی یارییەکە، هەر یانەو تاکە خاڵێکی وەرگرت و ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیدایە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ بەرشەلۆنەی پێشەنگ،
یانەی ئۆساسۆناش 13 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمدایە.
ئەم هەواڵە 757جار خوێندراوەتەوە |