ZNA - هه‌ولێر
له هه‌واڵێكی یۆنامی دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه، تێیدا باسی له‌وه كرد، بڕیاره سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له نیویۆرك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات، له‌م دانیشتنه نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق باسی بارودۆخ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م وڵاته بكات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ههواڵنامهكهیه:
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بە کاتی نیویۆرك (کاتژمێر ٥ی ئێوارە بە کاتی بەغدا) دانیشتنێك ساز دەکات. وا پێشبینی دەکرێت کە هەر دوای دەستپێکردنی دانیشتنەکە نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، کورتەیەك پێشکەش بکات. لە کورتەکەیدا خاتو هێنیس-پلاسخارت باس لە پەرەسەندنەکانی عێراق و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) دەکات. دانیشتنەکە راستەوخۆ لە https://media.un.org/en/webtv پەخش دەکرێت بە وەرگێڕانی راستەوخۆی عەرەبیشەوە.
ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە |