English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سامسۆنگ ستراتیژی سفری گازی کاربۆن ڕادەگەیەنێت
2022-10-03 [09:34 AM]

ZNA


کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ستراتیژی نوێی ژینگەیی خۆی ڕاگەیاند، کە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی گشتگیر دەکات بەرەو بەشداریکردن لە هەوڵە جیهانییەکان بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا. 
ناوەکی ئەم پابەندبوونە نوێیە بریتییە لە بەدەستهێنانی دەردانی سفری گازی کاربۆن (مەودای 1 و 2) بۆ هەموو کارەکانی لە بەشی ئەزموونی ئامێرەکان تا ساڵی 2030، و لە سەرانسەری هەموو کارەکانی لە جیهاندا، لە بەشی ئامێرەکان تا ساڵی 2050. و بەشی کۆتایی ئەلیکترۆنیاتی کۆمپانیاکە لەخۆدەگرێت لە ئامێرەکانی بەکارهێنان، لەوانەش ئەزموونی مۆبایل، شاشە و تەلەفزیۆن، ئامێری دیجیتاڵی و ئامێری تەندروستی و پزیشکی، لە کاتێکدا بەشی چارەسەری ئامێرەکان کارەکانی بیرگە و سیستەمی یەکخستنی گەورە و کاری قاڵبگرتنەوە دەگرێتەوە.
سامسۆنگ پەیوەندی بە دەستپێشخەری جیهانی (RE100) کردووە، کە هەوڵدەدات 100% پشت بە ووزەی نوێبووەوە ببەستێت. و وەک بەشێک لەم پابەندبوونە، پلانی هەیە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا ووزەی نوێبووەوە هاوتا بکات لەگەڵ ووزەی کارەبای پێویست لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکانی دەرەوەی کۆریا.
جۆنگ هی هان، جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ڕایگەیاند: قەیرانی کەشوهەوا یەکێکە لە گەورەترین ئاستەنگەکانی سەردەمی ئێمە، وە ئەگەر مرۆڤایەتی شکست بهێنێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی، ئەوا دەرئەنجامەکانی مەترسیدار دەبن بە شێوەیەک کە بە خەیاڵدا نایەت، و گرنگە بزانین ئەمە پێویستی بە بەشداریی هەریەکێک لە ئێمە هەیە، بە کۆمپانیا و حکومەتەکانیشەوە. بۆیە ئێمە لە سامسۆنگ وەڵامی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەدەینەوە بە جێبەجێکردنی پلانێکی گشتگیر لە پێناو کەمکردنەوەی دەردانی گازیی و جێبەجێکردنی شێوازی نوێی بەردەوامی، و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و بەرهەمی داهێنەرانە لە سوودی هەسارەکەمان”.
پلانەکە ووردەکارییەکانی وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیا نوێیەکان دەخاتەڕوو بە ئامانجی کەمکردنەوەی دەردانی گازەکان، هەروەها کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ووزە لە بەرهەمە بەکارهێنراوەکان دا. هەروەها کۆمپانیاکە پلانی هەیە بەدوای تەکنەلۆژیای نوێدا بگەڕێت بۆ گرتن و بەکارهێنان و چارەسەرکردنی ئەو تەنۆلکە زیانبەخشانەی کە لە هەوادا بڵاودەبنەوە.
سامسۆنگ بە بڕی زیاتر لە 7 تریلیۆن وەنی کۆری وەبەرهێنان دەکات لە دەستپێشخەرییە ژینگەییەکانیدا تا ساڵی 2030، لەوانە کەمکردنەوەی دەردانی گازەکان لە کارەکانیدا، پاراستنی ئاو و فراوانکردنی کۆکردنەوەی پاشماوەی ئەلیکترۆنی و کەمکردنەوەی پاشەڕۆکان. بڕی وەبەرهێنانی ئاماژەپێدراو تێچووی پەیوەست بە فراوانکردنی بەکارهێنانی ووزەی نوێبووەوە ناگرێتەوە.

دەردانی سفری کاربۆنی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ تا ساڵی 2050
سامسۆنگ پلانی هەیە لە ساڵی 2050دا دەردانی سفری کاربۆنی بەدەستبهێنێت، بە هەردوو شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، پێشبینی دەکات لە ساڵی 2030دا ئامانجەکەی بپێکێت. بە گەیاندنی بڕی دەردانی کاربۆن بۆ سفر بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، و نزیکەی 17 ملیۆن تۆن دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کەم بکاتەوە. 
سامسۆنگ بەشداری لە دەستپێشخەری RE100 کرد لە هەوڵێکی هاوبەشدا بۆ کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆنی ناڕاستەوخۆ لە بەکارهێنانی ووزە، و ئامانجیەتی تا ساڵی 2050 پێداویستییەکانی ووزەی کارەبا لەگەڵ ووزەی نوێبووەوە بگونجێنێت بۆ هەموو کارەکانی لە ئاستی جیهاندا. و لە چوارچێوەی هەمان دەستپێشخەریدا، کۆمپانیاکە پلانی هەیە سەرجەم کارەکانی لە دەرەوەی کۆریا لە بەشی تاقیکردنەوەی ئامێرەکان بە بەکارهێنانی ووزەی نوێبووەوە بێت لە ماوەی پێنج ساڵدا. 

بەرهەمی کەم ووزە و خولی سەرچاوەکان
بەشێک لە پابەندبوونی سامسۆنگ بۆ هەسارەیەکی تەندروستتر بریتییە لە دڵنیابوون لەوەی کە بەرهەمەکانی ووزەی کەمتر و کارەبای کەمتر بەکاردەهێنن و هەروەها تەواوی سوڕی ژیانی بەرهەمەکە بەردەوامتر بێت، لە سەرچاوەی کەرەستەی خاوەوە تا فڕێدان و گەیشتنە قۆناغی بەکارهێنانەوە.

نیمچەگەیەنەری ووزەی کەم و بەرهەمی ئەلیکترۆنی ووزە پاشەکەوتکەر
سامسۆنگ تەکنەلۆژیای کەم ووزە بەکاردەهێنێت لە نموونە سەرەکییەکانی حەوت بەرهەمی ئەلیکترۆنی بەکاربەردا، کە بریتین لە مۆبایلە زیرەکەکان، ساردکەرەوە، جلشۆر، فێنککەرەوە، تەلەفزیۆن، و شاشەی مۆنیتەر و کۆمپیوتەر، بە ئامانجی کەمکردنەوەی ئاستی بەکارهێنانی ووزە بە ڕێژەی 30% لە ساڵی 2030.

گرنگیدان بە دووبارە بەکارهێنانەوەی سەرچاوەکان بە درێژایی تەواوی خولی ژیانی بەرهەمەکە
سامسۆنگ هەوڵەکانی دوو هێندە دەکات بۆ باشترکردنی بەکارهێنانەوەی سەرچاوەکانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە درێژایی تەواوی سوڕی ژیانی بەرهەمەکە، لە سەرچاوەی ماددە خاوەکانەوە، تا فڕێدان و بەکارهێنانەوە، بۆ دڵنیابوون لە کەمترین کاریگەری هەر سەرچاوەیەک بۆ سەر ژینگە.
هەروەها کۆمپانیاکە ئامانجی ئەوەیە کە 50%ی ئەو پلاستیکە کە لە بەرهەمەکانیدا بەکاردەهێنرێت بە ڕایزنی دووبارە بەکارهێنراو دەوڵەمەند بکات، و ئەم ڕێژەیە تا ساڵی 2050 بۆ 100% بەرزبکاتەوە. و مۆبایلی گالاکسی Z Fold4بە تێکەڵکردنی ئەو پلاستیکیانەی کە لە تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراو و پاشماوەی دەریایی ترەوە دیزاین کراوە.
سامسۆنگ پلانی هەیە سیستەمی کۆکردنەوەی پاشماوەی ئەلیکترۆنی لە 50 وڵاتەوە بۆ نزیکەی 180 وڵات تا ساڵی 2030 فراوان بکات. و 10 ملیۆن تۆن پاشماوەی ئەلیکترۆنی نێوان ساڵانی 2009 و 2030 کۆبکاتەوە , کە ئەمەش بەرزترین ئامانجە لە سەر ئاستی ئەم پیشەسازیە، و کۆکردنەوەی 25 ملیۆن تۆن پاشماوە لە ساڵی 2050. هەروەها مۆبایلە زیرەکە بەکارهێنراوەکان کۆدەکاتەوە و دووبارە بەکاریان دەهێنێتەوە.

ڕێکارەکانی پاراستنی ئاو و چارەسەرکردنی پاشماوە و پاشەڕۆکان
سامسۆنگ پلانی هەیە کارایی سەرچاوەکانی ئاو زیاد بکات.کۆمپانیاکە پابەندە بە گرنگیدان بە دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاو و پاراستنی بڕی بەکارهێنانی ڕاستەقینەی ئاو لە کارەکانیدا بە هەمان بڕی بەکارهێنراو لە ساڵی 2021.
سامسۆنگ بەنیازە بڕوانامەی "سفر پاشەڕۆ" لە ئاستی پلاتینی لە ڕێکخراوی بڕوانامەی دڵنیایی جیهانی Underwriters Laboratories (UL) بۆ هەموو کارەکانی بۆ ساڵی 2025 بەدەستبهێنێت.

وەبەرهێنان و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای داهێنەرانە بۆ داهاتوویەکی بەردەوام 
سامسۆنگ بەنیازە تەکنەلۆژیای پێشەنگی کۆمپانیاکە بەکاربهێنێت بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی کەشوهەوای جیهانی. بە تایبەتی گرنگی بە پەرەپێدانی گرتنەوەی کاربۆن و بەکارهێنانەوەی لە پێناو کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن، هەروەها تەکنەلۆژیای هەوای پاک بۆ کەمکردنەوەی تەنۆلکەکان، کە بووەتە ئاستەنگێکی ڕاستی ژینگەی جیهان.
هەروەها کۆمپانیاکە پەرە بە تەکنەلۆژیای هەوای پاک دەدات، لەوانە سیستەمی نوێی پاڵاوتن بۆ کەمکردنەوەی تەنۆلکەکان، هەروەها پلانی فراوانکردنی بەکارهێنانی بۆ کۆمەڵگا ناوخۆییەکان هەیە لە ساڵی 2030ەوە.

لێپرسینەوە و بەدواداچوونی پێشکەوتن
هەوڵەکانی سامسۆنگ بە شێوەیەکی بابەتیانە لەلایەن چەند ڕێکخراوە دیاریکراوەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. و شێوازی کارکردنی دەخرێتە ژێر هەڵسەنگاندنەوە بە بەشداریکردن لە پلانی باوەڕپێکردنی ژینگە و تەندروستی و سەلامەتی پەیمانگای سامسۆنگ، و لەلایەن لیژنەی کەمکردنەوەی کاربۆنەوە کە پسپۆڕانی دەرەکی لەخۆدەگرێت پشتڕاست دەکرێتەوە.
هەوڵەکانی کۆمپانیاکە بەوەوە نەوەستاوە، بەڵکو نەخشەڕێگای جێبەجێکردنی بۆ هەر ئامانجێکی ژینگەیی پەرەپێداوە، لەوانەش دەردانی سفر گازیی و ئامانجەکانی ئابووری بازنەیی، و بەدواداچوون بۆ پێشکەوتنەکان دەکات، لەگەڵ مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنێکی بەهێز لە ڕێگەی دەستەیەکی بەردەوامی بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری جێبەجێکار و لیژنەیەکی بەردەوامیی کە لە بەڕێوەبەرانی دەرەکی پێکهاتووە.





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad