ZNA- هەولێر
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق (یونامی) له تویتێكدا ئاشكرای ده‌كات، رۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی دۆخی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژه به‌وه ده‌دات، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جینین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق راپۆرتێك له‌باره‌ی دۆخی عێراق و گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته پێشكه‌ش بكات.
دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتێکدا بەڕێوە دەچێت. لە بەغدا کێشەی رێکخستنی حکومەتی نوێ بەردەوامە و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش هەفتەی رابردوو چەندین شوینی هەرێمی کورستانی خستووە بەر هێرشی بۆمب و موشەک و دەیان کوژراو و برینداری لە نێو کەمپەکانی حیزبه رۆژهەڵاتییەکان لێکەوتووەتەوە.
ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە |