ZNA_ هەولێر رۆژی 25ی ئەم مانگە خۆر دەگیرێت و سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسانی کوردستان دەڵێت، "دیاردەکە لە کاژێر 1:00 تاوەکو 3:00ی پاشنیوەڕۆ روودەدات."
رۆژی دووشەممە 03-10-2022 ئەژی چەتۆ، سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، رۆژی 25ی ئەم مانگە، دیاردەی خۆرگیران روودەدات و لەنێوان کاژێر 1:00 بۆ 3:00ی پاشنیوەڕۆ دەبێت، خۆرگیرانەکەش 50% دەبێت.
پەیجی تەلسکۆبی عێراقی لەوبارەوە رایگەیاندووە، خۆرگیرانەکە نیمچەییە و کاژێر 1:18 خولەکی پاشنیوەڕۆ لە بەغدا دەستپێدەکات و لە کاژێر 2:30 خولەک بە روونی دەبیندرێت، لە 3:42 خولەک تەواو دەبێت، واتە دوو کاژێر و 24 خولەک دەخایەنێت."
نیمچەخۆرگیرانەکە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەوروپا، باکووری ئەفریقا و رۆژئاوای ئاسیا دەبیندرێت، بەڵام زۆرترین ماوەی لە سیبریا و رووسیا دەبێت.
ئەم هەواڵە 670جار خوێندراوەتەوە |