English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنی نانی سپی و برنج ئەگەری تووشبوونی ئەم نەخۆشیە مەترسیدارە زیاد دەکات
رێکلام
2022-10-04 [09:15 AM]

هەولێر : ZNA


بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی"ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی"، توێژینەوەکە ئەنجامەکانی لە ١٣هەمین کۆنفرانسی ساڵانەی نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکاندا بەشێوەیەکی بەرفراوان خستووەتەڕوو و ئاماژەی بەوەکردووە، خواردنی دانەوێڵەی دووبارە هاوشێوەی خواردنی ژەمێکی پڕ لە شەکر و زەیتەکان وایە. لە بەرامبەردا، خواردنی دانەوێڵەی تەواو، وەک نانێک کە لە دانەوێڵەی تەواو دروست کرابێت یان شۆفان تەواو یان رووەکی کینوا، پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە سەرەتاییەکانی خوێنبەرەکانی تاجی دەبێت. توێژینەوەکە پشتڕاستی کردووەتەوە، دانەوێڵەکان ماددە خۆراکییە گرنگەکان لەدەست دەدەن کاتێک دەگۆڕدرێن بۆ ئارد. توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، جگەرەکێشان، بەرزی کۆلیسترۆڵ، فشاری خوێن و شەکرە هۆکارن بۆ نەخۆشی خوێنبەرەکانی تاجی لە تەمەنێکی کەم دا کە زۆرجار بەبێ نیشانە دەستپێدەکات، بەڵام دەبێتە هۆی ئازاری سنگ یان جەڵتەی دڵ کە بەهۆی تەسکبوونەوە یان پچڕانی پەپکەکانی خوێنی دیواری خوێنبەرەکانەوە دروست دەبێت. کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان پێشنیاری سیستمێکی خۆراکی دەکات کە لە سەوزە و میوە، پاقلەمەنییەکان، دانەوێڵەی تەواو و ماسی پێکهاتووە بۆ کەمکردنەوەی هۆکارەکانی تووشبوون بەمەترسی نەخۆشیەکانی دڵ.





ئەم هەواڵە 946جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad