ZNA - ههولێر
ئەمڕۆ سێشەممە، تەرمی دوایین قوربانی لە باڵەخانە ڕووخاوەكەی كەڕادە لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت دەرهێنرا.
بە گوێرەی زانیارییەكان ژمارەی ئەو تەرمانەی كە تا ئێستا لەژێر داروپەردووی باڵەخانە داِرووخاوەكە دەرهێنراون گەیشتووەتە چوار كەس.
پێشتریش تیمەكانی بەرگری شارستانی عێراق بڵاویكردەوە كە توانیویانە 13 كەس ڕزگار بكەن.
رۆژی یەك شەممە عەمید حەسەن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی بەغدا ڕایگەیاند: زانیارییە سەرەتاییەكانی بەرگری شارستانی ئەوە دەردەخەن كە هۆكاری داڕمانی باڵەخانەكە ، كەموكوڕی دیزاینی باڵەخانەكە بووە.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |