ZNA_ هەولێر
له داهاتوویه‌كی نزیكدا كونسوڵخانه‌ی گشتی وڵاتی قه‌ته‌ر له شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (4ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتی وڵاتی قه‌ته‌ر له شاری هه‌ولێر.
له راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا هاتووه، پاڵپشت به یاسای خزمه‌تی ده‌ره‌كی ساڵی 2008 و رێككه‌وتننامه‌ی ڤیێننا بۆ په‌یوه‌ندی كونسوڵخانه‌كان له ساڵی 1963، ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتی قه‌ته‌ر له شاری هه‌ولێر.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له درێژه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دێت، بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه به ئامانجی گه‌شه‌پێدانی ژێرخان و كاركردن له‌سه‌ره به‌ره‌وپێشبردنی سێكته‌ره جیاوازه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە |