ZNA - هەولێر لە یاریەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ و لە کۆمەڵەی سێیەمدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی میوانداری ڤیکتۆریا پلزنی کرد.
لە ئەنجامدا توانی یارییەکە بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە میوانەکەی بباتەوە.
گۆڵەکانی بایرن هەریەکە لە یاریزانان کە سانی دوو گۆڵ، گنابری،مانێ و مۆتینگ لە خولەکەکانی 7، 13، 21، 50 و 59 تۆماریانکرد.
بەم سەركەوتنەش بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ پێگەى خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر کرد و پلزنی ڕۆمانیش بە بێ خاڵ لە دوا پلەی ڕیزبەندی دەبینرێت.
ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە |