ZNA – هەولێر
فیلمی سینەمایی Jurassic World Dominion لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 10 حوزەیران لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی لە سینەماکاندا 997 ملیۆن و 683 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 375 ملیۆن و 878 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکیە جیهاندا 621 ملیۆن و 805 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنیدا لە سینەماکانی 15 وڵاتی جیهاندا، توانی 55 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەست بێنێت. لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا لە 10 هەزار هۆڵی سینەمایی نمایشکرا، لەوانە لە سینەماکانی مەکسیک، کۆریا، بەڕازیل، ئیتاڵیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا. Jurassic World Dominion شەشەم بەرهەمی کۆمپانیای یونیڤێرساڵە لەبارەی دایناسۆرەکان. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە وادەی بڵاوکردنەوەی خۆی دواکەوت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad