ZNA – هەولێر
داهاتی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی "Top Gun" لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی "Top Gun: Maverick"یە و لە 27 ئایاری ئەمساڵ لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی گەیشتە یەک ملیار و 453 ملیۆن و 437 هەزار دۆلارە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 705 ملیۆن و 637 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 747 ملیۆن و 800 هەزار دۆلارە. لەم بەرهەمەدا تۆم کروز، ئەکتەری ئەمریکی، رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و بڕیارە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 75مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان نمایشبکریت کە چالاکییەکانی لە 17-28 ئەم مانگە لە شاری کان لە فەرەنسا سازدەکرێت. چیرۆکی بەشی نوێی ئەم بەرهەمە مافریک وەک راهێنەری فرۆکەی جەنگی لە نێو هێزی ئاسامنی ئەمریکی دەمێنێتەوە و ئەزماننی خۆی دەبەخشێتە فرۆکەوانە گەنجەکان.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad