ZNA – هەولێر
هوانگ دۆنگ هیوک دەرهێنەری زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی "Squid Game"، داوا لە لیۆناردۆ دیکاپریۆ، ئەکتەری ئەمریکی دەکات لە وەرزی دووەمی زنجیرەکەدا بەشدار بێت. ئەو دەرهێنەرە تەمەن 51 ساڵە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە فەرمی بانگهێشتی دیکاپریۆی کردووە بۆ بەشداریکردن لە وەرزی دووەمی زنجیرەکەدا و بە هەوادارێکی بەرچاوی زنجیرەکە ناساندووە. هوانگ ئاماژەی بەوەشکردووە، وێنەگرتنی وەرزی دووەم لە 2023 دەستپێدەکات و 2024 لە پلاتفۆرمی نێتفلێکس نمایش دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، بودجەیەکی زیاتر بۆ وەرزی داهاتوو تەرخانکراوە. ئەم بەرهەمە ناوبانگییەکی جیهانیی بەدەستهێانەوە و براوەی چەندین خەڵاتە و چەندین ریکۆردی شکاندووە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad