ZNA – هەولێر
ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی، جۆرج کلۆنی، قوتابخانەیەکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی سینەماییە و تەلەڤزییۆنی بۆ منداڵان دەکاتەوە. قوتابخانەکە بەناوی Magnetـە و لە رێوڕەسمی کردنەوەیدا ژمارەیەک کەسایەتی هونەری ئامادەبوون، لەوانە دۆن شیدڵ. جۆرج کلۆنی لەمبارەیەوە رایگەیاند، کاتێک بیر لە ئەکتەرەکان دەکەیتەوە، وا هەست دەکەیت ئەوا وازیان لە خوێندن هێناوە بۆ ئەوەی لەو بوارە کاربکەن، بۆ نموونە کاتێک سەیری من دەکەن جگە لە جنێو دان بە کارەکتەری باتمان کە رۆڵی گێراوە، بیر لە ئاستی خوێندنی ناکەنەوە. قوتابخانەکە لە لۆس ئەنجلس کراوەتەوە و کلۆنی بە گرنگی دەزانێت کە لەو شارە ئەو قوتابخانەیە کراوەتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad