ZNA – هەولێر وۆدی ئاڵن، دەرهێنەری سینەمایی ئەمریکی رایگەیاند، لە دوای کۆتایی هێنان بە نوێترین فیلمی، لە کاری هونەری دووردەکەوێتەوە.
ئەو دەهێنەرە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە دوای دوورکەوتنەوەی لە کاری دەرهێنان، کاتی زیاتر بۆ نووسین تەرخان دەکات.
ئاڵن ئێستا لە ئەوروپایە و سەرقاڵی وێنەگرتنی پەنجایەمین فیلمیەتی و بڕیارە یەکەم نمایشی لە پاریس بێت.
لەلایەکی دیکەوە، ئاڵن بەنیازی بڵاوکردنەوەی پێنجەمین کۆمەڵە بەرهەمی گاڵتەجارییەکانی بڵاوبکاتەوە.
ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە |