English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی "DC League of Super-Pets" لە سینەماکاندا
2022-09-21 [01:45 AM]

ZNA – هەولێر


داهاتی فیلمی نوێی ئەنیمەیشن "DC League of Super-Pets" لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە 29 تەممووز بڵاوکرایەوە، داهاتی یەکەم رۆژی لە سینەماکانی جیهاندا 23 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو و داهاتی لە سینەماکاندا 178 ملیۆن و 67 دۆلارە.

ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا و کەنەدا 87 ملیۆن و 967 دۆلار و لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 90 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری بەدەستهێنا.


لە فیلمەکەدا هەریەک لە دێن جۆنسن، کیڤن هارت، کیانۆ ریڤز، کیت ماکینن و ڤانیسیا بایەر بە دەنگ رۆڵی کارەکتەرەکان دەگێڕن.

فیلمەکە باس لە سەگی سوپەرمان دەکات کە تیمێک لەگەڵ ژمارەیەک ئاژەڵی ماڵی دروستدەکات و هێزیان پێدەدات.





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad