ZNA – هەولێر
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی ئەسکەندەرییە، رێز لە ئەکتەری میسری ئیلهام شاهین دەنێت. دوازدەیەمین خولی فیستیڤاڵەکە لە 23-29 ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و چەندین بەرهەمی شانۆیی عەرەبی و جیهانی پێشکەش دەکرێن. رێزگرتن لەو ئەکتەرە، رێزێکە لەو خزمەتەی ئەو ئەکتەرە لە بواری شانۆدا پێشکەشی کردووە. ئەو ئەکتەرە شانۆیی و سینەماییە، لە بەرهەمە شانۆییەکانیدا کاری لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ئەستێرەکانی میسری کردووە، لەوانە محەممەد سوبحی، مەحموود عەبدولعەزیز و سەمیر غانم. خولی ئەمساڵی فیستیڤاڵەکە بەناوی هەردوو ئەستێرەی شانۆی میسر سەمیر غانم و ئیلهام شاهین کراوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad