ZNA – هەولێر
فیلمی سینەمایی "Elvis" لەبارەی گۆرانیبێژی ئەمریکی ئیلیڤیس پریسلی، لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە 24 حوزەیران لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی 285 ملیۆن و 755 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. ئەم بەرهەمە تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکا و کەندا 150 ملیۆن و 755 هەزار دۆلار و لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 135 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئۆسترالی باز لۆرمانە و یەکەم نمایشی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان بووە لە شاری کانی فەرەنسا. چیرۆکی فیلمەکە باس لە پەیوەندی نێوان پریسلی و پارکەر دەکات کە توانی ئەو هونەرمەندە بدۆزێتەوە و بە دنیای بناسینێت. تۆم هانکس، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی پارەکەر دەگێڕێت، بەمەش یەکەم رۆڵی ئەو ئەکتەرەیە لە مێژووی کارکردنیدا لە سینەما کە وەک وێنەیەکی باش پیشان نادات و کەسێکی خۆشەویست نابێت لەلای بینەر.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad