ZNA – هەولێر
هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌مه‌ریكا به‌هۆكاری شكستی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات.
عوده‌ی عه‌بدولهادی رایده‌گه‌یه‌نێت، ستراتیژیه‌تی واشنتۆن له‌عێراق به له‌ناوبردنی توانا ئه‌منیه‌كانه‌وه نه‌وه‌ستاوه و ماوه‌ی پازده ساڵه كێشه بۆ بونیادنانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی عێراق دروست ده‌كات.
عوده‌ی ئاماژه به‌وه ده‌دات، به‌شێكی زۆری ئه‌و كێشانه‌ی له سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی عێراقدا هه‌یه بووه‌ته هۆی پێشێلكاری ئه‌منییه‌كان و بنپێ خستنی سه‌روه‌ری عێراق له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه.
جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ریكا رێگری دانانی سیسته‌می ئێس 400ی رووسی ده‌كات و به‌رده‌وام ڤیتۆ له‌دژی هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ كڕینی ئه‌و سیسته‌مه به‌كاردێنێت.
ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە |