ZNA – هەولێر
حوسێن سەفامەنیش، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆنسێرتەکەی لە هەولێر بەهۆی رووداوەکانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵوەشاندەوە. سەفامەنیش پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، وەک رێزێک بۆ ژینا ئەمینی و بنەماڵەکەی کۆنسێرتەکەی هەڵوەشاندەوە. بڕیاربوو ماڵی میوزیکی زەهاوی، لە 29 ئەم مانگە کۆنسێرتەکە سازبکات و شەش ژەنیار لەگەڵ ئەو گۆرانیبێژە کوردە چەند بەرهەمێک پێشکێش بکەن. ماڵی میوزیکی زەهاوی، زیاتر لە یەک ساڵە، هەموو مانگێک لەسەر قەڵای هەولێر کۆنسێرت بۆ هونەرمەندانی کورد سازدەکات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad