ZNA – هەولێر
خانمە هونەرمەندی باکووری کوردستان، رۆژین، لە ڤیدیۆیەکدا قژی دەبڕێت. لە دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی و دەنگی ناڕازی شەقامی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هەڵمەتی قژ بڕین لەلایەن ژمارەیەک لە چالکوانانەوە دەستیپێکرد. یەکێک لە بەشداربووانی ئەو هەڵمەتە، رۆژینە کە ڤیدیۆیەکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام بڵاوکردووەتەوە و بەشێکی قژی دەبڕێت. تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتان لە کوردستان، ئێران و جیهان لەو هەڵمەتەدا بەشداربوونە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad