ZNA – هەولێر
ریانا، خانمە گۆرانیبێژی جیهانی، لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی پاڵەوانیەتی سوپەر بۆڵ بەشدار دەبێت و گۆرانی دەڵێت. هەواڵی بەشداربوونی ئەو گۆرانیبێژە لەو رووداوە وەرزشییەدا، لەلایەن ئەپڵ میوزیک بڵاوکرایەوە کە سپۆنسەری پاڵەوانیەتییەکەیە. ریانا ماوەیەکە بەهۆی سەرقاڵبوونی بە کاری بازرگانییەوە، لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە و دوایین ئەلبوومی گۆرانیی لە 2016 بڵاوکراوەتەوە. لەلایەکی دیکەوە ئەو گۆرانیبێژە ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبوومێکی نوێ دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا وادەی بڵاوکردنەوەی ئاشکرا نەکردووە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad