ZNA – هەولێر
عه‌لی فه‌تلاوی سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دەڵێت، ره‌وتی سه‌در هەتا ئێستا ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ جۆره دیالۆگ و دانوستانێك له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی تایبه‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بكات. هه‌وڵمانداوه به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له ده‌رگای حه‌نانه بده‌ین، به‌ڵام بێ سوود بووه.
فه‌تلاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، چوارچێوه‌كه‌یان و هێزه سیاسیه‌كانی دیكه هاوڕان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و ده‌رگامان بۆ ره‌وتی سه‌دری تا به‌شداری له‌م حكومه‌ته‌دا بكه‌ن به‌كراوه‌یی ده‌هێڵینه‌وه.
جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، به‌شداریكردنی سه‌درییه‌كان له حكومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی گره‌نتی سه‌قامگیری وڵات له‌زۆر رووه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات به‌تایبه‌تی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نایه‌وێ هیچ لایه‌نێكی سیاسی له‌حكومه‌تدا نه‌بێت.
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |