ZNA – هەولێر فیلمی سینەمایی"The Woman King" لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 16 ئەیلوول لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکرا و داهاتی گەیشتووەتە 42 ملیۆن و 738 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 41 ملیۆن و438 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا یەک ملیۆن و 438 هەزار دۆلارە.
بودجەی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە سینەماییە 50 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و باس لە گرووپێکی جەنگاوەری ئافرەتان لە ئەفریقیا دەکات.
لە فیلمەکەدا هێرۆ ڤاینز و ڤیۆلا دیڤیس رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی جینا پرێنسە.
ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە |