ZNA – هەولێر
جۆرج وەسوف، گۆرانیبێژی لوبنانی، ئامادەکاری بۆ گێڕانی دوو ئاهەنگ لە قەتەر و ئەبوزەبی دەکات. ئاهەنگەکەی قەتەر لە 6 ئەم مانگە و ئاهەنگەکەی ئەبوزەبی لە 14 ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، تێیدا گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکێش دەکات. جۆرج وەسوف بەم دواییە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی وەرزی جەدە لە سعودیە، ئاهەنگی گێڕا و کێشی زیادی کردبوو. دوایین بەرهەمی وەسوف، گۆرانی "یاه ع الزمن" بوو، کە بە شێوەزاری میسرییە و لەلایەن ئەحمەد مالیکی تێکستەکەی نووسراوە و لە ئاوازی مستەفا شوکرییە و فادی حەداد کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکە کردووە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad