English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پلاسخارت: لایەنە سیاسیەكانی عێراق تووڕەیی خەڵکی عێراقیان زیاتر کردووە
2022-10-05 [06:24 AM]

​ZNA – هەولێر


نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق رایگەیاند، لایەنە سیاسییەکانی عێراق نەیانتوانیوە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتییەکان، هەر بۆیە تووڕەیی خەڵکی عێراقیان زیاتر کردووە و وڵاتیان خستووەتە چەقبەستنێکی سیاسیی درێژخایەنەوە.

رۆژی سێشەممە 04- تشرینی یەكەم - 2022، جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، 35 ەمین راپۆرتی خۆی لەبارەی دۆخی ئەو وڵاتە پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و تێیدا نیگەرانیی خۆی لە ئاست پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق دەربڕی

پلاسخارتلەراپۆرتەكە باسی لەوەكرد،هاووڵاتییانی ئاسایی عێراق بوونەتە بارمتەی دەستی دۆخێکی ناڕوون و لەتوانابەدەر، لە کاتێکدا کە چینی سیاسیی عێراق نەیتوانیوە کۆتایی بەو دۆخە بهێنێت." 

پلاسخارت گوتیشی: "تەواوی لایەنە سیاسییەکان شکستیان هێنا لەوەی بەرژوەندییە نیشتمانییەکان لە پێشەوە دابنێن، ئەوان وڵاتیان لەنێو چەقبەستووییەکی درێژخایەندا هێشتەوە، بەو کارەشیان هێندەی دیکە تووڕەیی خەڵکیان زیادترکردووە.

پلاسخارت گوتی کە دۆخی عێراق "هێشتا شڵۆقە" و بیری ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هێنایەوە کە چوارشەممەی رابردوو، 28ی ئەیلوول، دوای دوو مانگ لە ئیفلیجی، پەرلەمانی عێراق لە رێوشوێنی تووندی ئەمنیدا کۆبووەوە بۆ متمانەبەخشینەوە بە سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام وێڕای ئەوە، پێکدادان و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپێشاندەراندا هەر دروستبوو.  

سەرۆکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق هاوکات باسی لەوە کرد کە خۆپێشاندانەکانی تشرین، ئەمساڵ ژمارەیەکی کەمیی خەڵکی ناڕازی تێیدا بەشداربوون، "نەک بەهۆی ئەوەی کە عێراقییەکان لەناکاو بە دۆخەکە رازیبوون، بەڵکو لەبەرئەوەی ئەوان نایانەوێت لەم کێشمەكێشمەی دەسەڵاتەدا بکرێنە ئامراز."

پلاسخارت باس لەوە دەکات کە ئەوان هیوایان دەخواست خۆپێشاندانەکانی شەممەی رابردوو لە ساڵیادی سێیەمی خۆپێشاندانەکانی مانگی تشرینی یەکەمی 2019، ئاشتیانە بن، بەڵام دووبارە تووندوتیژییان تێکەوت.

 

 





ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad