ZNA - هەولێر لە دڕێژەى یاریەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ و لە کۆمەڵەی سێیەمدا، ئینتەرمیلان میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.
لە ئەنجامدا ئینتەر توانی یاریەكە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرشەلۆنە بباتەوە.
تاکە گۆڵی یاریەکەش پێش کۆتایی هاتنی تایمی یەکەم و لە خولەکی 47ی تایمی یەکەمدا یاریزان هاکان کالهان ئۆگلۆ تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا، دوای چەندین هەوڵی هەردوو لا بۆ سەر گۆڵی یەکتر یاریەکە هەر بەو ئەنجامە مایەوە.
لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵەش، بایرن میونشن لە یاریگای خۆی بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەى ڤیکتۆریا پلزنی بردەوە.
بەو ئەنجامانەش، بایرن میونشن بە نۆ خاڵ پارێزگاری لە لوتکەى ڕیزبەندی کرد و ئینتەر میلانیش بە شەش خاڵ چووە دووەمی ڕیزبەندی و بەرشەلۆنەش بە سێ خاڵ سێیەمە و پلزنیش بە بێ خاڵ لە دوا پلەدایە.
ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە |