ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ و لە کۆمەڵەی یەکەمدا، یانەی لیڤەرپوڵ میوانداری رێنجەرزی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەشی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.
گۆڵەکانی لیڤەر هەریەکە لە ئاڕنولد و محەمەد سەڵاح بەلێدانی سزا لە خولەکەکانی 7 و 53 تۆماریانکرد.
لە یاریێکی تری هەمان کۆمەڵەدا یانەی ناپۆلی ئیتاڵی و ئەیاکس ئەمستردام ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
ناپۆلی توانی لە دەرەوەى یاریگای خۆی بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەیاکس بباتەوە.
بەو بردنەوانەش، ناپۆلی بە نۆ خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر کرد و لیڤەرپوڵیش بە شەش خاڵ چووە دووەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەی یەکەم.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |