ZNA-هەولێر دادگای تاوانه‌كانی دهۆك بڕیاری له‌سێداره‌دان تا مردن بۆ بكوژی ئاخینكی شه‌ش ساڵان و فاروقی باوكی ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، دادگای تاوانه‌كانی دهۆك بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ بكوژی ئاخینكی شه‌ش ساڵان و فاروقی باوكی ده‌ركرد.
رۆژی پێنجشەممە 4ـی ئابی 2022، فارووق میرزا و (ئاخینک)ـی کچی لەلایەن كه‌سێكه‌وه به‌ناوی (ب.د.س) له گوندێكی سنووری زاخۆ داوه‌تی نانی ئێواران ده‌كرێن، لەهەمان رۆژدا ئه‌و كه‌سه فاروق میرزا و کچەکەی ده‌كوژێت، دوای پێنج رۆژ لە رووداوەکە تەرمی فاروق میرزا لە نزیك باخی خانووی بكوژه‌كه دۆزرایەوە. دوای هه‌فته‌یه‌كیش له دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی فاروف میرزا، رۆژی دووشه‌ممه 12ـی ئابی 2022، ته‌رمی ئاخینكی شه‌ش ساڵان له نزیك خانووی بكوژه‌كه دۆزرایه‌وه.
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |