English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد
2022-10-05 [02:54 AM]

ZNA-هەولێر


 

فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەدیوانی وەزارەت پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ئیکۆ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان کرد

لەدیدارێکدا کە عمید روکن محمد سعید بەڕێوەبەری هەماهەنگی وپەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەیبوو، تاوتوێی پێشهاتە ئەمنیەکان و بارودۆخی ناووچەکە بەگشتی و هەرێمی کوردستان کرا، هاوکات باس لە گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیەکانی وڵاتی ئەڵمانیاو هاوپەیمانان کرا بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان،
سەرۆکی ئەرکان ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی دەوڵەتی ئەڵمانیادا لە هاوپەیمانیەتی نێوودەوڵەتی و گوتی : ئەڵمانیا هەمیشە هاوکاربوە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بەتایبەت لەپرۆسەی چاکسازی و کەرتی تەندروستی پێشمەرگە ، هەوڵیان داوە بۆ سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیە لەم رووەشەوە هاوکارو یارمەتیدەریکی باشی وەزارەت بوونە ،هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندی نێوان وڵاتی ئەڵمانیاو هەرێمی کوردستان کرد، خواستی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad