English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ولێر.. بە گوژمەی زیاتر لە 2 ملیار دیناربەردی بناغەی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له‌ گەرەکی فەرمانبەران دانرا
2022-10-05 [03:22 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.10.5، لەژێرچاودێرى و ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەى قیرتاوکردنی شەقامى 60 مەترى و شەقامە ناوخۆییەکانی کەرتی 8 هەزاری و کەرتی 5 هەزاری گەرەکی فەرمانبەران بەگوژمەى (2 ملیار و 59 ملیۆن و 93 هەزار و 500 دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023 دانرا، کە بە شێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێدەکرێت و ماوەی تەواوکردنى پڕۆژەکەش(150) ڕۆژە.


لەبارەى پڕۆژەکە، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گەڕەکى فەرمانبەران بە بۆنەى ئەنجامدانى ئەم پڕۆژانە، ڕایگەیاند: "ئەو بەڵێنەى کە جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەخەڵکى هەرێمى کوردستان و هەولێرى پایتەختى دابووى سەبارەت بەدەستکردن بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لەو جێگە و شوێنانەى کە پێویست دەکات دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارییان پێبگات، ئەمڕۆ لە گەڕەکى فەرمانبەران و لەبەشێکى تری گەڕەک و شوێنانەکانى تریش ئێستا پڕۆژەیان لێ ئەنجامدەدرێت و بەشێکیش لەچەند ڕۆژى داهاتوودا پڕۆژەکان دەست پێدەکات، سەرجەمی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەش لە چوارچێوەى بەرنامە و پلانى حکومەتى هەرێمى کوردستانە، ئێمەش لە پارێزگاى هەولێر چى لەڕێگەى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى هەولێرەوەبێت ئەوەى لە تواناماندابێت بەپێى ئیمکانیات و بودجەى بەردەست  پڕۆژەى خزمەتگوزاریی ئەنجامدەدەین".


پارێزگارى هەولێر گوتیشى: "دڵنیایی بەهەموو خەڵکى گەڕەک و گوند و قەزا و ناحییەکانى سنوورى پارێزگاکەمان دەدەین، ئێمە لە تەواوى داواکارى داخوازیی و خواستەکانتان دەگەین و پشتیوان بەخوداى گەورە بەپێى کات و دەرفەت و بودجەى پێویست بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان دەست بە ئەنجامدان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەکەین بۆ هەموو شوێن و جێگایەکى سنوورى پارێزگاکەمان".


پرۆژەى قیرتاوکردنی شەقامى 60 مەترى و شەقامە ناوخۆییەکانی کەرتی 8 هەزاری و کەرتی 5 هەزاری گەرەکی فەرمانبەران بەمشێوەیەیه‌:-


یەکەم/ قیرتاوکردنی شەقامى 60مه‌ترى لەگەڕەکی فەرمانبەران لە نێوان شەقامی 120مەترى خێرا و شەقامی کەندی کۆرنیش بە بری 69,000مه‌تر2 و به‌ گوژمه‌ى 1ملیار و 259 ملیۆن و 768 هه‌زار و 500 دینار.


دووەم/ قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەرەکی فەرمانبەران کەرتی 8 هەزاری /قۆناغی دووەم کە 45 شەقام لە خۆ دەگرێت بە بری 49,000 مەتر2 و بەگوژمەى 754 ملیۆن و 600 هەزار دینار.


سێیەم/ قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەرەکی فەرمانبەران کەرتی 5 هەزاری  کە لە 11 شەقام پێکهاتووە بە بری 17,000 مەتر2 و بەگوژمەى 262ملیۆن و 31 هەزار دینار.





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad