English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گومرگەکان: لەمڕۆوە کۆتایی بە بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی لە ١٤ ماددەی خۆراکی دێت
2022-10-05 [05:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


  گومرگەکانی ھەرێمی کوردستان گوتی، لەمڕۆوە کۆتایی بە بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی لە ١٤ ماددەی خۆراکی دێت، چونکە دەرفەتێکی باش بە بازرگانان درا و کەلوپەلێکی زۆری خۆراکییان ھاوردە کردووە و کۆگاکان پڕ بوون لە خۆراک کە زیاد لە پێویستی خەڵکە، بۆیە ئەو بڕیارە کاریگەریی نه‌رێنی نابێت و نرخی کەلوپەلەکانیش زیاد نابێت.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی ھەرێمی کوردستان، ساماڵ عەبدولڕەحمان، رایگه‌یاند: "بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لێخۆشبوونی گومرگی لەسەر ١٤ ماددەی خۆراکی کۆتاییی دێت، بەڵام ئێمە چەند ڕۆژێک درێژمان کردەوە، تاوەکوو ئەنجومەنی وەزیران دوابڕیار بدات، دوای دیراسەکردن ماوەکە درێژ نەکرایەوە و ماوەیەکی زۆر دراوە بە بازرگانان بۆ ئەوەی کەلوپەلی زۆر ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن، بۆیە بڕیارەکە کۆتاییی ھات و درێژ نەکرایەوە و لەمڕۆشەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.''

ئه‌م بەڕێوەبەره‌ گوتیشی: "ئەو بڕیارە کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلەکان نابێت، چونکە زیاد لە پێویستی خەڵک کەلوپەل ھاوردە کراوە و کۆگاکان پڕن لە خۆراک، بۆیە ئەگەر ماوەیەکیش کەلوپەلەکان ھاوردە نەکرێن، کاریگەریی نابێت لەسەر نرخەکانیان، بۆیە نرخەکان بەرز نابێتەوە و وەکوو خۆی دەمێنێتەوە".

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad