English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ر له‌ كۆتاییهاتنی ئه‌م مانگه‌ حكومه‌ت پێكده‌هێنرێت
عەریب عەسکەر
2022-10-05 [07:34 AM]

ZNA - هەولێر


غه‌ریب عه‌سكه‌ر، سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به‌رده‌وامن و له‌ رۆژانی داهاتوودا ده‌گه‌نه‌ چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ كێشه‌ سیاسییه‌كان. غەریب عەسکەر گوتی: هه‌فته‌ی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران ده‌ست به‌ دانیشتن ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دیاری نه‌كراوه‌ و ئه‌وه‌ی زانراوه‌ ئه‌وه‌یه‌، به‌ر له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووش یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ جێنین هێنس پلاسخارت، له‌ گوتاره‌كه‌یدا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گوتی: عێراق به‌ دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و ره‌خنه‌ی توندی له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق گرت و گوتیشی: هۆكاری چه‌قبه‌ستوویی سیاسی له‌ عێراق، گه‌نده‌ڵییه‌. ‏



ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad