English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاری نوێ دەرچوو بڕەپارەیەک خەرج دەکرێ، فەرمانبەر و قوتابی دەگرێتەوە
2022-10-06 [11:46 AM]

ZNA-هەولێر


دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەیەکی زۆر، دووبارە بە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی پارەی لیژنەی گفتوگۆی ماستەر و دکتۆرا بۆ قوتابییان خەرج دەکاتەوە و فەرمانبەرانیش دەگرێتەوە کە خەریکی خوێندنن.
دوای ماوەیەک راگرتن، وەزارەتی دارایی بە رێنوێنیی دارایی ژمارە 12، کە لە 5ی10ی 2022 دەرچووە، بریاری خەرجکردنی دەرکردەوە بۆ پارەی لیژنەی گفتوگۆی ماستەر و دکتۆرای قوتابیانی زانکۆ حکوومییەکان.
بەپێی ڕێنوێنییەکە، ئەم تێچوانە لەسەر حکوومەتە: پاداشتی سەرپەرشتیاری، بۆ دیبلۆمی باڵا 250 هەزار دینار و بۆ ماستەر 275 هەزار دینار و بۆ دکتۆرا 500 هەزار دینار.
پاداشتی لیژنەی تاوتوێکردن بۆ ناوشار، بۆ دیبلۆمی باڵا 100هەزار دینار و بۆ ماستەر 150 هەزار دینار و بۆ دکتۆرا 200 هەزار دینار. پاداشتی لیژنەی تاوتوێکردن بۆ دەرەوەی شار، بۆ دیبلۆمی باڵا 125 هەزار دینار و بۆ ماستەر 200 هەزار دینار و بۆ دکتۆرا 250 هەزار دینار، خەرج دەکرێ.
بەپێی زانیارییەکان، تێچووی چاپکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا و خەرجیی تێچووی توێژینەوە بۆ بەشە زانستییەکان و خەرجیی تێچووی توێژینەوە ، لە ئەستۆی قوتابییان دەبێ.





ئەم هەواڵە 1051جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad