English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی بۆردوومانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكات
2022-10-06 [05:48 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی رۆژی شەممەی داهاتوو، هەشتی ئۆكۆتبەری بڵاو كردەوە، كە بڕیارە لەبارەی بۆردوومانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان گفتوگۆ بكات.

لە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ژمارە سێی رۆژی شەممەدا هاتووە كە چەند پەرلەمانتارێكی نوێ سوێندی یاسایی دەخۆن، لە بەشی دووەمی كۆبوونەوەكەدا بۆردوومانكردنی هەرێمی كوردستان لەلایەن ئێران گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت، لە بەشی سێیەمیشدا خوێندنەوەی یەكەم دەكرێت بۆ پرۆژە یاسای چارەسەركردنی كێشەی ئەو گەڕەكانەی بە زێدەڕۆیی دروست كراون.

بڕیاریشە لە بەشی چوارەم و پێنجەمی هەمان كۆبوونەوەی رۆژی شەممەدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای وەبەرهێنانی كانزایی و پرۆژە یاسای بیمەی كۆمەڵایەتی و خانەنشینی كرێكاران بكرێت.





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad