English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هانده‌ران داوا ده‌كه‌ن هالاند له‌ پرێمه‌رلیگ ده‌ربكرێت
2022-10-06 [05:53 AM]

ZNA-هەولێر


ئێرلینگ هالاند لەوەتەی هاتووەتە مانچێستەر سیتی لە 12 یاریی 19 گۆڵی کردووە کە لەنێوانیاندا 3 هاتریکی هەیە، دروەشانەوەی ئەم یاریزانە ترسی لەلای هاندەرانی ئینگلیزی دروست کردووە بەجۆرێک واژۆ کۆدەکەنەوە و یاداشتێکیش ئاراستەی پەرلەمان دەکەن بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە لە پرێمەرلیگ دووربخەنەوە و جەخت لەوە دەکەنەوە کە هالاند رۆبۆتە.

ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی خەریکە دەبێتە مەترسییەکی گەورە نەک تەنیا بۆ سەر یانەکان، بەڵکو بۆ سەر هاندەرانی یانەکانیش.

بەپێی میدیاکانی بەریتانیا، بەشێك لە هاندەرانی یانەکانی پرێمەرلیگ هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ کۆکردنەوەی واژۆ و داوا دەکەن هەرچی زووە ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی مانچێستەر سیتی  دیپۆرت بکەنەوە.

سەرچاوە ئینگلیزیەکان هێمایان بۆ ئەوەش کردووە هاندەران دەیانەوێت دوای کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆری واژۆی هاندەران، یاداشتێک ئاراستەی پەرلەمانی بەریتانیا بکەن، بۆ ئەوەی لەوێ گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتە بکرێت و لە کۆتاییدا هالاند لە پرێمەرلیگ دووربخەنەوە، هاندەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە هالاند مرۆڤ نییە و رۆبۆتە.

لە هەمان کاتدا کۆمەڵەی جووتیارانی بەریتانیاش کار لەسەر ئەم بابەتە دەکات و تا ئێستا ملیۆنێک و 800 هەزار واژووی کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی هالاند لە خولی ئینگلیزی دوور بخەنەوە.

ئێرلینگ هالاند لەوەتەی پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە کردووە لە 12 یاریی 19 گۆڵی کردووە لە سێ یاریی رابردووی لە یاریگای ئیتیحاد سێ جار هاتریکی کردووە، هالاند بە 14 گۆڵ لە کۆی هەشت یاریی پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەرلیگە و لە سێ یاریشدا بە 5 گۆڵیش پێشەنگی گۆڵکارانی چامپیۆنزلیگی گرتووە.

هالاند لە هاوینی رابردوو لە دۆرتمۆندەوە رووی لە مانچێستەر سیتی کرد و مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەشی دەگاتە 160 ملیۆن یۆرۆ، دەنگۆی ئەوە هەیە کە ریال مەدرید لە دوو ساڵی داهاتوو هەوڵدەدات ئەم یاریزانە نەرویجیە بباتە ریزەکانی.





ئەم هەواڵە 1648جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad