ZNA - هەولێر لەیارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆلیگدا یانەی ئۆمونیا میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی کرد.
لە ئەنجامدا مانچستەر توانی بە زەحمەت و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە خاوەن یاریگا بباتەوە.
سەرەتا خاوەن یاریگا لە تایمی یەکەمدا گۆڵێکی لەڕێگەی کەریم ئەنساری فەرد تۆمارکرد،
لە تایمی دووەمدا شەیتانە سوورەکان سێ گۆڵی لەسەر یەکی لەڕێگەی یاریزان ڕاشفۆرد و مارسیال لە خولەکەکانی 53، 63 و 84 دا تۆمارکرد،
دوای تەنیا یەک خولەک خاوەن یاریگا گۆڵی دووەمی تۆماركرد.
لە یاریەکەی تری هەمان کۆمەڵەدا یانەی ڕیاڵ سوسيداد لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی شێریف تیراسپۆل بویەوە.
یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی سوسیداد کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش ڕیاڵ سوسیداد بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی و مانچستەر یونایتدیش 6 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمدا دێت.
ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە |