ZNA - هەولێر لە یاریەکانی گەڕی سێیەمی یۆرۆپالیگ و لە کۆمەڵەی سێیەمدا، یانەی ڕۆمای ئیتاڵی میوانداری ڕیاڵ بیتیسی کرد.
لە ئەنجامدا بێتیسی ئیسپانی توانی لەنێو خاک و هاندەرانی ڕوما شکستی پێبهێنێت بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.
لە سەرەتا و لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 34 دیبالا گۆڵی پێشکەوتنی گورگەکانی پایتەختی تۆمارکرد، لە بەرامبەردا و لە خولەکی 40 ڕۆدریگۆ ئەنجامەکەى بۆ بیتیس یەکسانکردەوە،
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 88 ، یاریزان هنریکی گۆڵی دووەم و کوشندە بۆ ڕیاڵ بیتیس تۆماربکات و یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک ببەنەوە.
بەم ئەنجامەش ڕیاڵ بیتیس بەکۆکردنەوەی 9 خاڵ پلەی یەکەمە و ڕۆماش تەنیا 3 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمدایە.
ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە |