ZNA - هەولێر لە یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی ئەوروپا و لە کۆمەڵەی یەکەمدا،یانەی ئارسناڵ میوانداری بودۆی کرد.
لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی ئارتێتا توانیان بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بودۆی بردەوە.
سێ گۆڵەکەى گەنەرز هەریەک لە یاریزانان نیکیتا و هۆڵدینگ لە خولەکەکانی 23 و 27 ی تایمی یەکەم و ڤێرا لە خولەکی 85 ی تایمی دووەم تۆماریانکرد.
دوای ئەم بردنەوەیە ئارسناڵ بە شەش خاڵ پاڕێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەى کرد و ئایندهۆڤنیش بە چوار خاڵ لە خانەى دووەمدا دەبینرێت.
ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە |