English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ئاسانکاری بۆ ئەوانە دەکات کە دەیانەوێت لە هەندەران بگەڕێنەوە
2022-10-08 [07:23 AM]

ZNA-هەولێر


باڵیۆزخانەی عێراق لە بەریتانیا ئەو رێکارانەی ئاشکراکرد کە پێویستە هەر هاووڵاتییەکی عێراقی خاوەن توانا و نیشتەجێی هەندەران بیانگرێتەبەر بۆ گەڕانەوە بۆ عێراق بە ویستی خۆی. 

باڵیۆزخانەی عێراق لە بەریتانیا، رۆژی هەینی 7-10-2022  رایگەیاند: "رەوەندی عێراقی ئاگاداردەکەینەوە کە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ ئاسانکردنی گەڕانەوەی کەسانی عێراقی خاوەن توانا کە دەیانەوێ لە هەندەرانەوە بگەڕێنەوە بۆ عێراق، ئینفۆگرافیکێکی ئامادە کردووە بۆ روونکردنەوەی رێکارەکانی خۆ تۆمارکردن لە ناوەندەکانی گەڕانەوە کە سەر بە وەزارەتەکەن." 

باڵیۆزخانەی عێراق راشیگەیاند: بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی تۆمارکردنی گەڕانەوەی تواناکان، دەبێ ئەو کەسەی کە دەیەوێ بگەڕێتەوە عێراق، سەردانی فەرمانگەیەکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بکات و بچێتە یەکەی پاراستنی یاسایی لە فەرمانگەکە بۆ دڵنیابوون لە بەڵگەنامە و بڕوانامە و پاسپۆرتەکەی. 

دواتر دەبێ ئەو کەسە سەردانی یەکەی چاودێری و کۆکردنەوەی زانیارییەکان بکات بۆ پڕکردنەوەی فایلی تواناکان ئەگەر کەسەکە مەرجەکانی تۆمارکردنی تێدا بێت، بەڵام ئەگەر مەرجەکان بەدینەهێنێت ئەوە دەبێ کار بۆ بەدیهێنانی مەرجەکان بکات و لە کاتێکی دیکەدا بگەڕێتەوە. 

دوای ئەوە دەبێ کەسەکە بچێتە یەکەی تۆمارکردن و پڕکردنەوەی فایلی زانیارییەکان بە ئەلیکترۆنی، لەم قۆناخەدا کارتی تۆمارکردن و نووسراوی پشتگیری بە کەسەکە دەدرێت بۆ هەر دەزگایەک لە عێراق خۆی بیەوێ، ئینجا بۆ مەبەستی دامەزراندن بێت یان بۆ دووبارە دامەزراندن، دوای ئەوەی گەڕایەوە وڵات.





ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad