ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیتاڵیا یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لە یانەی یۆڤانتۆس کرد.
لە ئەنجامدا میلان یاریەکەشی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە خانمە پیرەکەی بردەوە.
میلان لە تایمی یەکەمی یاریەکە لە خولەکی 46 لە لایەن یاریزان فیکایۆ تۆمۆری تۆمارکرد.
لەتایمی دووەمدا میلان بەردەوامبوو لە پێشکەشکردنی ئاستە باشەکەی و لەخولەکی 54 براهیم دیاز گۆڵی دووەم و بردنەوەی میلانی تۆمارکرد.
بەوئەنجامەش میلان بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیدایە و یۆڤیش لە پلەی هەشتەمدایە بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ.
ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە |